ده‌سپێكی گه‌ڵاڵه‌ی بنياتنانی كتێبخانه‌يه‌ك له ئاوایی گوێكته‌په‌ی مه‌هاباد

رۆژی 27/6/1388 (18/9/2009) شاندێكی رووناكی كه پێك‌هاتبوون له ئه‌ندامان، كه‌ماڵ ناچيتی، ئاكام ئه‌مينی، ره‌زا كه‌ريم‌مجاور (تاپۆ)، سيامه‌ند به‌خت‌ئازه‌ر و كامران جه‌وهه‌ری بۆ يه‌كه‌مين ديدار له‌گه‌ڵ چالاكانی گوندی گوێكته‌په‌ی سه‌ر به شاري مه‌هاباد، گه‌يشتنه ئه‌م ئاواييه و دانيشتنيك بۆ تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی بنياتنانی كتێبخانه‌يه‌كی گشتی له‌م ئاواييه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانيشتنه‌دا كه ئه‌ندامانی شوورا و دێهیار و پێشنوێژ و مامۆستايانی قوتابخانه و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئاواییيه‌كه به‌شدار بوون ئامانجه‌كان و شێوازی كاركردن له لايه‌ن ئه‌ندامانی رووناكييه‌وه شي‌كرايه‌وه و بير و ڕای ئاماده‌بووان بيسترا.
دوكتور سه‌لاحه‌دين خه‌دیو، چالاك و رووناكبير و ناسر باباخانی، شاعير و نووسه‌ر، له شاری مه‌هاباده‌وه بۆ پشتگيری له‌م پرۆژه‌يه، له دانيشتنه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، كه له لايه‌ن چالاكانی ئه‌و گونده‌وه پێشوازیيه‌كي گه‌رم و گوڕی لێكرا، بڕيار درا چالاكانی ئاوايی بۆ دابين‌كردنی شوێنێك و بردنه ناو خه‌ڵكه‌وه‌ی بيرۆكه‌كه، بواری سه‌ره‌تایی بۆ ده‌سپێك بڕه‌خسێنن و رووناكیش وه‌ك پاڵپشت و ياريده‌ده‌ر، يارمه‌تی پرۆژه‌كه بدات. ئاوايي گوێكته‌په زياتر له 1300 ماڵه و نزيكه ی 60۰0 دانيشتوو ی هه‌يه.
رووناكی پێشتر له ئاواييه‌كانی ناچيت و قالوێی بۆكان و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی سه‌رده‌شت وه‌ها پرۆژه‌يه‌كی به ئه‌نجام گه‌ياندووه. به‌و هيوايه كه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی‌تر له‌م بواره‌دا بۆ ئاواييه‌كی‌تری كوردستان تۆمار كرێت.
بۆ پشتگيری له‌م كاره چاوه‌ڕوانی يارمه‌تی سه‌رجه‌م دڵسۆزان ده‌كه‌ين.
www.Roonaki.blogfa.com
roonaki.kteb@gmail.com
+ نوشته شده توسط شوورای نووسه ران در جمعه بیست و هفتم شهریور 1388 و ساعت
23:3 |